سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڕوونیكرده‌وه كه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ كه‌ركوك، هه‌وڵی
دروستكردنی ناكۆكییه له‌نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا
ڕایگه‌یاند: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پارێزگای كه‌ركوك، نانه‌وه‌ی كێشه‌و
ناكۆكییه له‌نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌شتی ئه‌م مانگه سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد‌و
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو،
دواتر له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی عێراقی بوونی كه‌ركووك
كردبۆوه.
No comments:
Post a Comment