عارف قوربانی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی هەرێم
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دڵخۆشیداوەتەوە و نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر
دەرکردنەکەی، هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، کە بارزانی پێیراگەیاندووە، چەند
ئەو دەرکردنە بۆ قوربانی ناخۆشە، سێ هێندە بۆ بارزانی ناخۆشە.
عارف قوربانی، ئەندامی پێشوی مەکتەبی
راگەیاندنی یەکێتی، بە رۆژنامەی (باس)ی راگەیاندووە: جه‌نابی سه‌رۆك
ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و هه‌ندێ قسه‌ی كرد، كه هی ئه‌وه‌ن تا مردن
شانازیان پێوه بكه‌م، داوای لێ كردوم له ماڵه‌كه‌م دابنیشم و پێی گوتم
تۆ پیاوێكی ده‌بێت هه‌مومان رێز‌و حورمه‌تت بگرین و گوێت لێ بگرین.
ئاماژەی بەوەشداوە: قسه‌ی زۆر جوانی كرد
و دڵی دامه‌وه، گوتی: با ئه‌و ئازاره من بیچێژم، چونكه چه‌ند بۆ تۆ
ناخۆشه، بۆ من سێ ئه‌وه‌نده ناخۆشه، چونكه من سه‌رۆكی هه‌رێمێكم كه
بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی وه‌ك تۆ بكرێت جێی نیگه‌رانیمه، زۆر
قسه‌ی دیكە كرد، كه له‌وانه‌یه هی ئه‌وه نه‌بێت له راگه‌یاندن
بیدركێنم.
ئەو رۆژنامەنووسە، سەبارەت بە پەیوەندیە
تەلەفۆنەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا، ئەوەشی خستوەتەڕوو: جه‌نابی سه‌رۆك
ئه‌وه‌شی پێگوتم كه خه‌ڵك حزبایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی
حزبێكه‌وه كوردایه‌تی بكات، به‌ڵام ئه‌و رێبازه‌ی تۆ گرتوته‌به‌ر،
كوردایه‌تی راسته‌قینه‌یه‌و ئێمه شانازیت پێوه ده‌كه‌ین و له‌و
ره‌وته‌ی خۆت به‌رده‌وامبه‌و مه‌چۆ نێو هیچ حزبێكه‌وه.
No comments:
Post a Comment