پێشنیوه‌ڕۆى
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئایارى 2012، به‌سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د
جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت؛ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 5ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى
هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه‌تیایدا سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم
بۆ ناوچه‌ى شه‌نگال و چه‌ند بابه‌تێكى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار بهكاروبارى
وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه؛ تاتوێ كرا و چه‌ند بڕیارێكى گرنگ
درا.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان باسی سیاسه‌تی ناده‌ستووریانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق كرد
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له ڕووی سووته‌مه‌نییه‌وه و، پێداگیری له
سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و حكوومه‌تی فیدراڵیی
عیراق له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوبه‌شبوونی گه‌لی كوردستان له سامان و
داهاته‌كانی عیراقدا ته‌ماشای هه‌رێمی كوردستان بكات، نه‌ك بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ڕژێمی دیكتاتۆریی سه‌ددام حوسێن كه به هۆی
ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه؛ ئابڵووقه‌ی سووته‌مه‌نی و ئابووری
ده‌خسته‌سه‌ر گه‌لی كوردستان، ئه‌و سیاسه‌ته سیاسه‌تێكی ناده‌ستوورییه و
دژی بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتمانییه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دروستبوونی
ڕقێكی زۆر به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق له كوردستاندا كه ئێمه
ئه‌وه بهبهرژهوهندیی گه‌لی عێراق و پێشكه‌وتنی ئابووری و پرۆسه‌ی
سیاسی و چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانی عێراق نازانین.
نێچیرڤان بارزانى
هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانیش له
گه‌ڵیدا، سیاسه‌تی منه‌ت بهسهرهوهكردن و مهكرهمهكاری ڕه‌ت
ده‌كاته‌وه، به‌ڵكوو ئێمه ده‌مانه‌وێ له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و
شه‌راكه‌تدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا بكرێت كه‌هه‌ر ته‌نیا
ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستووری عیراقدا هه‌یه، نه‌ك به‌شی گه‌لی كوردستان وه‌ك
مه‌كره‌مه بدرێته‌وه گه‌لی كوردستان، كه ئه‌وه سیاسه‌تی ڕژێمی پێشووی
عیراق بوو له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و گه‌لی عیراق به
گشتی، ئه‌و مه‌نتق و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌كردنه‌ش به‌رامبه‌ر به گه‌ل كاتی
به سه‌رچووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه حكوومهتایهتیكردن و ناكۆكیی سیاسی و
ڕقهه‌ڵگرتن له‌به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌گه‌ڵ، ده‌بێ دوور بێ له كاری
حكوومهتایهتی له‌وڵاتێكدا كه‌خۆی به‌دیموكراسی بناسێنێ.
دوای
گوێگرتن له‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان
بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه داوا
له‌حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق ده‌كه‌ین، به پێی ڕێككه‌وتنی ساڵی 2011 كه
له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا
كراوه، بجووڵێته‌وه كه به داخه‌وه هه‌ر له كاتی مۆركردنیشیدا؛ له
لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراقه‌وه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرا.
هه‌روه‌ها
گوتیشی: ڕۆژانه 600 تاوه‌كو 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له هه‌ردوو
پاڵاوگه‌ی بێجی و دۆره ده‌پاڵێورێن كه له ئه‌نجامدا به‌نزین، نه‌وتی
سپی، گازوایل، نه‌وتی ڕه‌ش و به‌رهه‌می دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، له
سه‌ر بنچینه‌ی ڕێژه‌ی 17%ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ له‌و نه‌وته
140 هه‌زار به‌رمیلی نهوتهخاوهكهو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی دوای
پاڵاوتنی؛ وه‌ك به‌شی هه‌رێمی كوردستان بدرێن به‌هه‌رێمی كوردستان له‌و 700
به‌رمیله‌ی له‌هه‌ردوو پاڵاوگه‌كه ده‌پاڵێورێن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌و
به‌شه هیچ كاتێك به ته‌واوی نه‌دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه نه‌وتی ڕه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه،
هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له‌به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ش به‌نه‌وتی
سپی، گازوایل و به‌نزینه‌وه، ته‌نیا 33 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه دراوه‌ته
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له دوای بڕیاری حكوومه‌تی عیراق له21ی ئه‌م
مانگه‌دا بۆ بڕینی هه‌موو سووته‌مه‌نییه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان؛ بۆ كه‌متر
له15 هه‌زار به‌رمیل؛ كه‌م كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌وه كرده‌وه‌كه ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی
حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ناردوویه‌تی به هیچ
شێوه‌یه‌ك به‌شی به‌كاربردنی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان، كارگه‌كان و وێستگه‌كانی
كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه و ناكات، حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌هه‌وڵ و توانای پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان و به‌هێنانی سووته‌مه‌نی
له‌ده‌ره‌وه تاكوو ئێستا توانیویه‌تی ئه‌و پێداویستییه ناوخۆییانه
دابین بكات، به‌ڵام به داخه‌وه حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق هه‌وڵێكی زۆری
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران داوه كه‌ڕێگه به‌هه‌رێمی كوردستان نه‌دات
ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌یكڕێت به‌ئێراندا تێبپه‌ڕێت بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه لێره‌دا
سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین له سه‌ر هه‌ڵوێستی لهڕێگهدان
به‌هاتنی سووته‌مه‌نی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییهكانییهوه وه‌ك
ترانزێت بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی دراوسێیه‌تیی باش
و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڕاستیش پێمان
سه‌یره كهحكوومهتی فیدراڵی عیراق سه‌ره‌ڕای به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانی
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، هه‌وڵ ده‌دات وڵاتانی دراوسێش ڕێگه‌ی
دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌ن.
نێچیرڤان
بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ پێداویستیی ڕۆژانه‌ی
هاووڵاتیان و دابینكردنی كاره‌با، به‌شێكی كه‌متر له17%ی به‌شی هه‌رێمی
كوردستانی له‌بیره نه‌وته‌كانی ده‌رهێناوه، له‌و نه‌وته‌ی عێراق
ده‌یپاڵێوێ بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی ناوخۆیی، ئه‌وه‌شى له‌پاڵاوگه
ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پاڵاوتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و
به‌رهه‌مه‌ی لهدهرهوهدهیكڕێت، به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی
ژیانی هاووڵاتیان بكات، وه‌ك ئه‌ركێكی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاربین ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ناردنی نه‌وتی خاویش
بۆ ده‌ره‌وه، بۆ دابینكردنی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان. بۆیه‌شه داوا
له‌حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراق ده‌كه‌ین، به پێی ده‌ستوور ئه‌ركی خۆی
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتى: له‌سه‌ردانی ئه‌و دواییه‌یدا بۆ كۆماری
توركیا، سیاسه‌تێكی زۆر دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه به‌دی كرد، ئه‌وه‌ش
ئاسۆیه‌كی فراوانتر بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا و فراونتربوونی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ له پێناو ژیانێكی
پێشكه‌وتوو و دواڕۆژێكی باشتر؛ دابین ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان زیاتریش گوتى: بڕیاری حكوومه‌تی عیراق بۆ ڕاگرتنی هاتنی
ئه‌و بڕه سووته‌مه‌نییه زۆر كه‌مه‌ش كه ئێستا ده‌ینێرێ بۆ هه‌رێمی
كوردستان له21ی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی كاركردن به‌و بڕیاره بۆ
ماوه‌ی مانگێگ به شێوه‌یه‌كی كاتی، ئه‌وا ئێمه ده‌ڵێین: بڕینی
سووته‌مه‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارێكى یاسایی و نیشتمانی نازانین،
ڕاگرتنی كاركردنیش به‌و بڕیاره بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ؛ وه‌ك چاكه‌و
مهكرهمهیهك قبووڵ ناكه‌ین، چونكه به پێی ده‌ستوور ئه‌وه مافی
خۆمانه كه به‌پێی هاوبه‌شیمان له‌و وڵاته‌دا مافی خۆمان وه‌ربگرین و
ئێمه هاووڵاتی پله‌دوو نین.
نێچیرڤان هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ر
لێره‌شه‌وه داوا له‌هه‌موو به‌رپرسانی كورد له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت و
حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق ده‌كه‌ین كه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن له‌وه‌ی
كهحكوومهتی عیراق ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها داوا له‌حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراقیش ده‌كه‌ین كه
گوشارهێنان بۆ ژیانی هاووڵاتیان نه‌كاته چه‌كی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه
سیاسییه‌كان، ده‌بێ حكوومهتایهتیكردن به‌ڕه‌چاوكردنی یه‌كسانی له نێوان
گه‌لی عێراق دا؛ دوور بێ له‌ململانێی سیاسی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا؛ سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان كه دوێنێ له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تیى
عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك
له‌وه‌زیران سه‌ردانى ناوچه‌ى شه‌نگالیان كرد؛ خرایه‌به‌ر باس.
له‌وته‌یه‌كدا
جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت؛ وێڕاى گرنگیى شه‌نگال و ناوچه دابڕاوه‌كانى تر‌ى
هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى
شاندى حكوومه‌تى له‌ناوچه‌ى شه‌نگال و كه‌موكوڕى و پێداویستییه‌كانى ڕوون
كرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان بودجه‌یه‌كى بۆ ناوچه‌ى شه‌نگال داناوه، به‌ڵام بێجگه
له‌و بودجه‌یه؛ ده‌بێ هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش لاى خۆیه‌وه كار بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه بكه‌ن.
هه‌ر له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و سه‌ردانه‌ى شاندى
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌ى شه‌نگال؛ بڕیار درا كهڕێگهیهكى
تازه له‌پارێزگاى دهۆكه‌وه بگه‌یه‌نرێته شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
ناوچه‌یه باشتر و له‌شوێنێكى ئارامتره‌وه بهههرێمى كوردستانه‌وه
ببه‌سترێته‌وه.
لهتهورێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى
وه‌زیراندا، باس له‌په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و
په‌رله‌مان كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ڕایگه‌یاند: كاره‌كان نابێ تێكه‌ڵ بكرێن، ناكرێ په‌رله‌مان كارى حكوومه‌ت و
حكوومه‌ت كارى په‌رله‌مان بكات. داموده‌زگاكان هه‌ر یه‌كه‌و ده‌بێ كارى
خۆیان بكه‌ن و ده‌ست نهخهنهكارى یه‌كتره‌وه.
هه‌ر بۆ باشتر
به‌ڕێوه‌چوون و ڕێكخستنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیى په‌رله‌مان و
حكوومه‌تیش؛ سه‌رۆكى حكوومه‌ت داكۆكى له‌وه‌كرده‌وه كه‌ده‌بێ نووسینگه‌ى
په‌یوه‌ندیى نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كاراتر بكرێت و كاره‌كان باشتر
ڕێك بخرێن.
نێچیرڤان بارزانى؛ ده‌رباره‌ى كار و سیسته‌مى كارى
وه‌زاره‌ته‌كانیش گوتى: سیسته‌مى كارى وه‌زاره‌ته‌كان خراپه‌و ڕۆتینێكى زۆر
هه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێ، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ
ببنهتیم و هه‌ماهه‌نگییان له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و كارنهدا هه‌بێت
كه‌تیایاندا هاوبه‌شن، ده‌بێ بیرۆكراسى نه‌هێڵرێ و ئه‌و یاسانه‌ش
كهكهموكوڕیان هه‌یه، هه‌موار بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو
وه‌زاره‌ته‌كان به‌یاسا و به‌رنامه‌كانیاندا بچنه‌وه‌و ئه‌وه‌ى پیێویست بوو
هه‌موار بكرێته‌وه، یان بگۆڕدرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا، بڕیار درا كه وه‌زیره‌كان هه‌فتانه سه‌ردانى
پارێزگاكان بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه كه‌موكوڕى و پێدوایستییه‌كانى ناوچه‌كان
به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا،
چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها بڕیار درا كهڕێنماییهكانى وه‌زاره‌تى دارایى
له‌هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان یه‌ك بخرێنه‌وه‌و و دواى
یه‌كگرتنه‌وه‌ى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى دارایى؛ ئیتر هیچ جیاوازییه‌ك
له‌نێوان ڕێنماییه‌كانیدا نه‌مێنێت.
له‌كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمهڵاتى بۆ چاكسازى و مووچه‌ى
چاودێریى خێرانى لهكهمدهرامهتهكان، خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان،
بێكار و كاربه‌ره‌كان په‌سند كرا و بڕیارى پێكهێنانى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك درا
بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موو ده‌رماڵه‌كان و به‌و مووچه ههمهجۆرانهشدا
بچنه‌وه كه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
دابه‌ش ده‌كرێن.
ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه‌ش؛ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێ پێوه‌ر بۆ
پێدانى مووچه‌ى چاودێریى خێزان دابنرێ و مووچه‌كه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك
بدرێته خه‌ڵكى شایان و موسته‌حه‌ق و ئه‌وانه‌ى كه به‌ڕاستى پێویستیان
پێیه.
No comments:
Post a Comment