لە دوو لێدوانی جیاوازدا، بزووتنەوەی
گۆڕان خۆی بەدرۆ دەخاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە نوری مالیكی لە
دیمانەیەكدا پێنەدانی پۆست لە حكوومەتەكەی بۆ هاوپەیمانی كوردستان
گەڕاندەوە و لەوەڵامیشدا مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەو بابەتەی
بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە گۆڕان خۆیان نەیانویستووە.
شاهۆ سەعید گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی
گۆڕان لە روونكردنەوەیەكیدا گوتووتی: بەشی ئێمە لە حكوومەتی بەغدا بەهۆی
پارتی و یەكێتیەوە فەوتا، ئەو راستەوخۆ پشتیوانی لە وتەكەی مالیكی كرد.
بەڵام سەدار عەبدوڵڵای پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئێمە خۆمان بەشداریمان لە حكوومەتی عێراقی نەكردووە.
بەگوتەی شارەزایانی سیاسی، ئەزمەیەكی زۆر
لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان هەیە بۆیە لێدوانەكانیان پێچەوانەیە و خۆیان بە
درۆ دەخەنەوە، بۆ ڕاستی ئەم هەواڵەش سەیری ئەم دوو لینكە بكە، كە دوو
لێدوانی جیاوازی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕانە:
لێدوانەكەی شاهۆ سەعید:
http://www.malpress.com/kurdish/hawal-ku/1555-2012-05-20-18-44-31.html
لێدوانەكەی سەردار عەبدوڵڵا:
http://www.malpress.com/kurdish/hawal/1564-2012-05-21-09-47-20.html
No comments:
Post a Comment