Wednesday, May 23, 2012

مەسروور بارزانی: بۆ ئارامی شاری كەركووك ئامادەی هەموو قوربانیدانێكین

مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەیی هەموو قوربانیدانێكن لە پێناو ئارامی شاری كەركووك.
لیوا هەڵۆ نەجات، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك سەر بە ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا ئاشكرای دەكات، ئاسایشی شاری كەركووك بەدەیان قوربانی و برینداری داوە تاكو ئارامی شارەكە بپارێزێت.
ناوبراو لەبەرامبەر لێدوانەكەی مالیكی بۆ دەركردنی هێزە ئەمنیەكان و بەتایبەتی ئاسایش دەڵێت: كاتێك ئێمە بەرگریمان لە ئارامی شاری كەركووك دەكرد، مالیكی بەخەونیش بیری لەوە نەكردبووە بێت لە عێراقدا بژێت.
هەڵۆ نەجات سوربوونی ئاسایش لە پارێزگاریكردن لە شاری كەركووك دووپات دەكاتەوە و دەڵێت: ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و خودی بەڕێز كاك مەسروور بارزانی كە هەمیشە بەتەنگ پاراستنی ئارامی شاری كەركووكە و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پاراستنی هاووڵاتیانی شارەكە بەبێ جیاوازی هەر قوربانیەكی پێویست بێت، ئێمە ئامادەین.

No comments:

Post a Comment