سێشه‌ممه
22/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین
پێشوازیكرد له به‌رێز جۆزێڤ فرابیك باڵیۆزی وڵاتی چیك له عیراقدا.
له
دیدارێكدا ، باڵیۆزی وڵاتی چیك وێرای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و
سه‌ردانه رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به نیازه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێش ببات ، نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستی
سیاسی و ئابووری و بازرگانی به‌ڵكو له بۆاره‌كانی تریشدا . له‌م رووه‌وه
ئاماژه‌ی به هاتنی شاندێكی پیشه‌سازی و بازرگانی وڵاته‌كه‌ی كرد به
سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی
له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمدا بكات.
سه‌رۆك
بارزانی ئاماژه‌یكرد به په‌یوه‌ندی مێژوویی كه هه‌ر دوو گه‌لی چیك و
هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له سه‌ر
ویستی هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و
ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له هه‌ر كارئاسانییه‌ك كه
ده‌بێته هۆی به‌شداری كۆمپانیاكانی چیك به شێوه‌یه‌كی فراوان له
بنیادنانه‌وه و گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمی
كوردستاندا.
No comments:
Post a Comment