ئه‌مرۆ
چوارشه‌ممه 23/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له
سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك زمانه‌وانانى ده‌سته‌ى
گه‌شه‌پێدانى زمانى كوردى.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا ، د.كوردستان موكریانى به ناوى ئاماده‌بووانه‌وه سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌و دیداره و ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه ئه‌م دیداره‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زمانه‌وانانه نیشانه‌ى خه‌مخۆرى به‌رێزیانه له هێنانه‌كایه‌ى زمانێكى یه‌كگرتووى نووسین و خوێندن كه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى مانه‌وه و هه‌بوونى نه‌ته‌وه‌ى كورد و ناسنامه‌كه‌ى له دژوارترین و سه‌خترین رۆژگاره‌كاندا.
پاشان هه‌ر یه‌ك له پسپۆر و زمانه‌وانى ئاماده‌بوى دیداره‌كه تێبینى و سه‌رنجى خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌مرۆى زمانى كوردى و چۆنیه‌تى پێشخستنى خسته‌ڕِِوو و ده‌ستنیشانى ئه‌و بوارانه‌یان كرد كه پێویسته چاكسازی زمانه‌وانیان تیا بكرێ و بواره‌كانیش بریتى بوون له په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا ولێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و به‌رێوه‌بردن و فه‌رمیایه‌تى و رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و ئه‌كادیمیاى كوردى و چه‌ند رێگه‌یه‌كى ئه‌و چاره‌سه‌ر و چاكسازییه‌یان دانا له وانه پلاندانان و په‌یره‌وكردنى سیاسه‌تێكى زمانه‌وانى و دانانى فه‌رهه‌نگێكى یه‌كگرتووى كوردى و هه‌روا فه‌رهه‌نگى زاراوه‌ى زانستى و پسپۆرى و ئه‌لفبا و راستنووسى زمانى كوردى وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێنانه‌كایه‌ى زمانێكى ستانده‌ر بۆ نووسین و هه‌روا ئاخاوتن به پشت به‌ستن به پسپۆرانى بوارى په‌روه‌رده‌یى و چڤاكى و ده‌روونى و زمانه‌وانى و له‌م رووه‌وه داوایان كرد هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان ( په‌رله‌مان ) و به‌جێهێنان ( حكومه‌ت) هاریكاریان بێت.
سه‌رۆك بارزانى له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌بایه‌خى هێنانه‌كایه‌ى زمانێكى ستانده‌ر كرد و رایگه‌یاند كه یه‌ك له ئامانجه‌كانى قبوڵكردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به ستانداركردنى زمانى كوردى بوو و له هه‌وڵه‌كانیشى به‌رده‌ام ده‌بێت تا ئه‌و ئامانجه دێته دى ، چونكه یه‌كێك له بنه‌ماكانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوونى زمانێكى ستاندارده ، راسته شێوازى جیاجیایان هه‌یه به‌ڵام میلله‌تان به‌و ئه‌زموونه تێپه‌ڕبون و له كۆتاییشدا توانیویانه زمانێكى ستانده‌ر بۆ خۆیان بێننه‌كایه‌وه و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه یه‌كێك له شاكاره‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول تێكه‌ڵبوونى هه‌موو شێوه زاره‌كانى كوردستان بوو . ئێمه ده‌زانین ئه‌م كاره ئه‌وه‌نده ئاسان نییه و پێویستى به ساڵانێك هه‌یه ، به‌ڵام ده‌بێ له ئێستاه‌وه كارى جدى بۆ بكه‌ین و زمانێكى یه‌كگرتوو بۆ نووسین وه‌ك زمانى عه‌ره‌بى بێنینه كایه‌وه و ئێوه‌ش ده‌بێ ببنه نه‌واتى ئه‌و كاره و ده‌سته‌كه‌شتان فراوانتر بكه‌ن تا هه‌موو پسپۆر و زمانه‌وانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش بگرێته خۆ و پێویستیشه په‌رله‌مان و حكومه‌تى كوردستان پشتگیرییه‌كى ته‌واو له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ى ئێوه بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێ نادرێ مه‌سائیلى سیاسى بخرێته ناو ئه‌و ئه‌ركه‌وه.
PDF File

No comments:
Post a Comment