له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه كه‌ناڵی
عێراقیه له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، نوری مالیكی بێ ئاگایی خۆی نیشانداوه
له‌و شتانه‌ی دێنه هه‌رێم و ده‌رده‌چن و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه
كه ده‌یانه‌وێت چاودێری بخه‌نه سه‌ر جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی هه‌رێم.
مالیكی باسی لەوەشكردووە: من بۆچی هیچ
شتێك ده‌رباره‌ی كوردستان نازانم، زۆر كێشه هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان كه
ده‌بێت له كۆنگره‌ی نیشتمانیدا باس بكرێت و بێده‌نگی لێنه‌كرێت.
روونیشیكردوه‌ته‌وه كه: گرێبه‌سته
نه‌وتیه‌كان و بابه‌تی ئاودیوكردنی نه‌وت كه ئێستا بوه به راستی، له
گرنگترینی ئه‌و كێشانه‌ن.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌دا مالیكی باسی
له‌وه‌كردوه كه: هه‌رێم نزیكه‌ی 5 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار له
به‌رهه‌می ناوچه‌یی نه‌وتی له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی دیكە ده‌ست
ده‌كه‌وێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی
خستوه‌ته‌ڕوز هه‌مزو كاڵایه‌ك له هه‌رێم ده‌رده‌چێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی و
وه‌زاره‌تی دارایی یان گومرگ و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریدا
نیه، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش هه‌روایه، نازانین چی لێده‌رده‌چێت و چی
بۆ دێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت چاودێری بخه‌ینه سه‌ر جوڵەی فڕۆكه‌وانی و
هاتن و رۆیشتنی فڕۆكه.
No comments:
Post a Comment