Saturday, May 12, 2012

مەسرور بارزانی: هێنانی هێز و جێبەجێنەكردنی دەستوور و ئاژاوەنانەوە، كەركووك لەكوردستان جیا ناكاتەوە


مەسرور بارزانی: هێنانی هێز و جێبەجێنەكردنی دەستوور و ئاژاوەنانەوە، كەركووك لەكوردستان جیا ناكاتەوە

چاپکردن پ‌د‌ف



مەسرور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، تەئكید لەسەر ناسنامەی كوردبوونی شاری كەركووك دەكاتەوەو داوا لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش دەكات، بەهەڵوێست نواندن مێژوویەك بۆ خۆیان تۆمار بكەن.
بارزانی لەپەیامەكەیدا رەتی هەر جموجۆڵێكی سەربازیی حكوومەتی بەغدا دەداتەوە كە نوری مالیكی بیەوێ لەو رێگایەوە هەیمەنەی خۆی لەشاری كەركووكدا بسەپێنێت، ئەمەش دەقی پەیامەكەی بارزانی یە:
(ناسنامەی كەركووك كوردستانییەو بەهیچ هێز و پیلانێك ناگۆڕدرێت، هێنانی هێز و چەك و جێبەجێنەكردنی دەستوور و ئاژاوە نانەوە، كەركووك لەكوردستان جیا ناكاتەوە. هیوادارم هەموو هێزە كوردستانیەكان هەڵوێست بنوێنن و مێژووییەكی پڕ سەروەری بۆ خۆیان تۆمار بكەن لە پاراستنی یەكهەڵوێستی و یەكڕیزی لە بەرگریكردن لە سەروەرییەكانی گەل و نیشتمانەكەمان).

No comments:

Post a Comment