له
به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی توركیا‌و له‌دوایین رۆژی ئه‌و
سه‌ردانه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری له‌لایه‌ن به‌شیر ئاتالای
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێشوازی لێكرا.
له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌نی توركییه‌وه، دكتۆر ئیبراهیم كالن
سه‌رۆكی راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و له شاندی كوردستانیش دكتۆر
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر
خه‌سره‌و گول سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون ،
باسی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستا ناوچه‌كه‌ی به گشتی
گرتۆته‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌وه
هه‌یه ته‌وه‌رێكی گفتوگۆی نێو كۆبوونه‌وه‌كه بوو و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان
له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته رێگه‌چاره‌كان له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و
لێك تێگه‌یشتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێت.
هه‌روه‌ها
تاوتوێ كردنی بارودۆخی ئه‌منی سه‌ر سنوره‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی
كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بوو و گفتوگۆ له‌سه‌ر
كاركردنی هاوبه‌ش كرا بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی سنوره‌كان، و هه‌ردوولا
له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پرسی ئه‌منی پرسێكی هاوبه‌شی دوولایه‌نه‌یه و
پێویسته میكانیزمی پاراستنی سنوره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بێت و كار بۆ پاراستنی زیاتری
سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوولا بكرێت به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وندی
دانیشتوانی ناوچه سنورییه‌كانی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
شایه‌نی
باسه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و شاندی یاوه‌ری دوای سه‌ردانێكی دوو رۆژی بۆ توركیا‌و دیدار و
كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوللا گویل سه‌رۆك كۆمار و ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا كۆتایی به
سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ توركیا ده‌هێنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
No comments:
Post a Comment