Thursday, May 17, 2012

چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج قۆڵی له‌ شاری نه‌جه‌ف بەڕێوەبچێت


چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج قۆڵی له‌ شاری نه‌جه‌ف بەڕێوەبچێت

چاپکردن پ‌د‌ف



چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی دیكه‌ی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجام بدرێت ‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌شی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دەزانرێت تانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر نه‌درێت.
عادل به‌رواری له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووە، رەنگە كۆوبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج قۆڵی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف سازبكرێت، لەبەر ئەوە پارێزگاكه‌ ڕێزو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌ و سه‌رجه‌م كورد و عه‌ره‌به‌ شیعه‌ و سووننه‌كان.
به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ‌و یه‌كێتی ڕیزه‌كانیه‌تی كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج قۆلی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف سازبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر تانه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ی ڕابردووی هه‌ولێر نه‌درێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان له‌ نه‌جه‌ف، پێویسته‌ خۆشحاڵی‌و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت ‌و پشتیوانی بكرێت.

No comments:

Post a Comment