له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه 16/5/2012 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی حكوومه‌تی
توركیا سه‌ردانی ئه‌و ووڵاته ده‌كات.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌دا سه‌رۆكی
حكوومه‌ت چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری توركیا ده‌كه‌وێت، به
ئامانجی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و
بازرگانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی
حكوومه‌تی هه‌رێم كفتوگۆ ده‌رباره‌ی پێشهات و گۆڕانكایه‌كانی ناوچه‌كه
له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه بیروڕاكان
ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم كه یاوه‌ریی
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن؛ له د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێمی كوردستان، د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، سینان
چه‌له‌بی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مد سه‌رۆكی
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی حكوومه‌ت، پێك دێت.
No comments:
Post a Comment