یرۆ
ل یاریگه‌ها ناڤنهتهوهیى یا شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ل باژێرێ هه‌ولێرێ؛
شاهیا سیه و یه‌كه‌م گه‌را ده‌ركه‌تنا قوتابى یێن زانینگه‌ها سه‌لاحه‌دینێ
ب ئاماده‌بوونا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكێ هوكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ
پێكهات.
هاوكات له رێوره‌سمه‌كه‌دا په‌یامى پیرۆزبایى به‌ڕێز
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ قوتابیانى ده‌رچووى خولى سیى
و یه‌كه‌مینى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین خوێنرایه‌وه كه تیایدا وێڕاى
پیرۆزبایكردن له قووتابیان، سوپاسى مامۆستایانى زانكۆى سهلاحهددینیشى
كرد و ڕاشیگه‌یاندوه كه هیوادارام حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رنامه‌ى گونجاوى
هه‌بێت و بۆ ئه‌و قووتابیانهى ده‌رچوو، و هیوامان بۆ ئه‌و گه‌نجانه زۆره
، ئاواته خوازم گیانى ته‌بایى و یه‌كتر قه‌بووڵكردن بپارێزین و په‌ره
به گیانى له خۆبوردویى بده‌ین و ڕێَگا ناده‌ین كه‌س درز بخانه نێو
ڕیزهكانمانهوه و زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ك زانكۆى دایك له هه‌رێمى
كوردستان جێگه‌ى بایه‌خى ئێمه‌یه و له هیچ داواكاریه‌ك بۆ پێشخستنى ئه‌م
زانكۆیه درێخى ناكه‌ین و پێویسته هه‌نگاوى زیاتر بنێن بۆ پێشكه‌وتنى
زیاترى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و پێوه‌رى پێشكه‌وتنى ووڵاتان پێوه‌رى
په‌روه‌رده‌یه به تایبه‌تیش پێوه‌رى زانكۆ، گشت لایه‌كمان ئومێدى زۆرمان
به زانكۆكان هه‌یه .
پاشان له ووته‌یه‌ك دا سه‌رۆكى زانكۆ دكتۆر
ئه‌حمه‌د دزه‌یى وێڕاى پیرۆزبایكردن له ده‌رچووان، هیواشى خوواست كه
ئه‌وه‌ى ده‌رچوان له زانكۆ فێرى بوون له خزمه‌تى گه‌لى كوردستان و
ئاینده‌ى گه‌له‌كه‌مان بیخه‌نه گه‌ڕ، هاوكات ئاماژه‌ى به ده‌ستكه‌وت و
كارى گرنگ كرد كه له سه‌ر ئاستى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ئه‌نجام دراون ،
هه‌ر
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
له ووته‌یه‌كدا وێڕاى پیرۆزبایكردن له ده‌رچووانى ئه‌مساڵى زانكۆى
سه‌ڵاحه‌ددین، رایگه‌یاند ئێوه ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتن و لێتان پیرۆز بێت،
به‌ڵام ده‌بێت به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنى كوردستان بده‌ین،
سه‌رۆكى
حككومهت گووتیشى ئێسستا هه‌موان چاوه‌ڕیى هه‌لى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن،
به‌ڵام هیچ حكوومه‌تێك له دونیادا ناتوانێت هه‌موو ده‌رچوانى خۆى
دابمه‌زرێنێ، به‌ڵام له ڕێگه‌ى كار‌و پڕۆژه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه پێى ئه‌و
به‌رنامانه‌ى كه كاریان له سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌ت به گشتى، ڕێوشوێنى باش ده‌گرینه به‌ر كه
ئه‌م ده‌رفه‌تانه به سوودى زیاترى ده‌رچووان بشكێته‌وه، هه‌روه‌ها
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له كه‌رتى تایبه‌ت كرد كه سوود
له ئه‌زموونى ده‌رچوان وه‌ربگرن و به‌شداریان پێبكه‌ن ،
هاوكات
داواشى له زانكۆى سه‌لاحه‌ددین كرد كه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى
كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌ن له پێناو پێگه‌یاندنى ده‌ستى كار كه به شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ خواستى كۆمپانیاكان بگونجێت
No comments:
Post a Comment