ئه‌مرۆ
شه‌ممه 7/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له
سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكى باڵاى رێكخراوى ئاشتى جیهانى كه له
یان جیم كین سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه و جان دكسن ئه‌ندامى ده‌سته‌ى
سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه
پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا ، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاشتى جیهانى له
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دواو رایگه‌یاند كه
رێكخراوه‌كه به نیازه كۆنفرانسى ئاینده‌ى له هه‌رێمى كوردستان ببه‌ستێ و
ئه‌و سه‌ردانه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه كه له نزیكه‌وه ئاشناى ئه‌و
ئاماده‌كارییه بن كه بۆ كۆنفرانسه‌كه كراوه و سه‌رسامى خۆیشى نیشاندا
سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیانى برایانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانى هه‌رێمى
كوردستان كه هه‌ر هه‌موویان بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتى په‌یوه‌ندییه‌كى
پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ى كه
رێكخراوه‌كه بۆى تێده‌كۆشێ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه كوردستان
بۆ ئاشتیهكى سه‌رتاسه‌رى هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌مه‌یش جێى رێزى
رێكخراوه‌كه‌یه و به چاوێكى پڕبایهخهوهش سه‌یرى ئه‌م رۆڵه‌ى ده‌كرێ ،
هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌كى زۆر باشه بۆ بونیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
سه‌قامگیر و له ژێر سه‌ركردایه‌تى سه‌رۆك بارزانى_ش رۆڵێكى به‌رچاوى
گێراوه له هێنانه‌دى ئاشتیهكى سه‌رتاسه‌رى له هه‌رێمى كوردستاندا ،
بۆیه له ئاینده‌دا رێكخراوه‌كه ده‌توانێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كار
بكات و كوردستانیش وه‌كو نموونه‌یه‌ك نیشانى جیهان بدات ، نه‌ك هه‌ر له
عیراق به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌شدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوه‌كه
به‌رنامه‌یه‌كى مه‌حكه‌مى هه‌یه و وه‌كو ده‌ستپێكیش نیازى وایه
نووسینگه‌یه‌كى خۆى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.
له
به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانى پشتیوانى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى كاركردنیان
له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه گه‌لى كوردستان له
دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا هه‌وڵى هێنانه‌دى ئاشتیهكى سه‌رتاسه‌رى داوه و
هه‌وڵه‌كانى دۆستانمان له هاریكاریكردنى میلله‌ته‌كه‌مان جێى رێزه جا له
هه‌ر بوارێكدا بێت و به هه‌موو توانایهكیشمانهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و
وه‌زعه‌ى كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه به‌ره‌و پێشى ببه‌ین .
No comments:
Post a Comment