به‌داخێكی زۆره‌وه رۆژ ناڕوات ئه‌گه‌ر تێیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێز نوورى مالكی به شێوازێكی دی خۆى نه‌نوێنێ و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له مه‌به‌ست و پلانه‌كانى خۆیمان بۆ نه‌خاته‌ڕوو له پێناو به سه‌ربازگه‌كردنی كۆمه‌ڵگاى عێراقی و هاندانى گرتنه‌به‌رى بژارده‌كانى توندوتیژیی وه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسییه‌كان.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته‌ى له میانی وته‌كه‌ى خۆیدا خسته‌ڕوو كه دوێنێ دووشه‌ممه 16/7/2012 له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانى خولی 60ه‌مینى ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی پۆلیس پێشكه‌شی كرد و تێیدا به نه‌فه‌سێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز قسه‌كانى ئاراسته‌ى عێراقییه‌كان كرد هه‌ر له باكووره‌وه تا باشوور و چه‌ندین رسته و ده‌سته‌واژه‌ى پڕاوپڕ له لێدان و زبریی و توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ى به‌كارهێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ى وڵات دادگا و دامه‌زراوه‌ى یاسایی تێدا نه‌بێ!.
ئێمه به‌ر له ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ هاوبه‌شانمان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى سیاسی بۆته‌وه و مه‌ترسیی خۆشمان له به‌رامبه‌ر ره‌فتارى تاكڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیشانداوه و گوتوومانه كه وڵات و پرۆسه‌ى دیموكراسی رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌و كردارانه‌ى كه‌سێك نایگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتخوازیی نه‌بێ بۆ په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وانى دی.
ئه‌وه‌ى مالكی دوێنێ له وته‌كه‌یدا خستیه‌ڕوو، هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه كه رۆژ له دواى رۆژ زیاتر په‌ره به‌و ره‌فتارانه‌ى خۆی ده‌دات كه هاودژن له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌هاى دیموكراسی و بنه‌ماكانى شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شیی، ده‌ره‌نجامى ئه‌و ره‌فتارانه‌شی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و ئاینده‌ى دیموكراسییه‌ت له وڵات‌دا ده‌شكێته‌وه، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ى په‌رۆشییمان بۆ قوربانیدان و ده‌ستكه‌وتى عێراقییه‌كان به تێكڕای پێكهاته جیاوازیه‌كانیه‌وه، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشداریی ده‌ده‌ینه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه ئه‌و ره‌فتارانه‌ى ده‌بێته مایه‌ى له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كان و هه‌موو هیوا و ئاواتێكی عێراقییه‌كانیش له‌بار ده‌بات كه ئومێد بۆ بنیاتنانی وڵاتێك ده‌خوازن بیری توندوتیژیی و ده‌سته‌واژه‌كانى وه‌ك " زه‌بر وه‌شاندن به مشتی ئاسن" و "رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ قه‌یرانی سیاسی بنێته‌وه"ى تێدا نه‌بێ.
ئه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسی لێوه ده‌كات، داوه‌تێكی ئاشكرا و راشكاوانه‌یه بۆ بره‌وپێدانى ره‌فتارى زبر و گرتنه‌به‌رى بژارده‌كانى توندوتیژیی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پێشێلكردنێكی گه‌وره‌ى دیكه‌یه‌تى دژ به ده‌ستوور، بۆیه ئێمه بانگی سه‌رجه‌م هێزه دیموكراسخوازه‌كان و هاوبه‌شه سیاسییه‌كانمان و ته‌واوى چین و توێژه‌كان و به تایبه‌تى رۆشنبیران ده‌كه‌ین كه به ئاگاییه‌وه بڕواننه ئه‌وه‌ى له وڵات‌دا روو ده‌دات و پشتگیریی له پرۆسه‌ى بنیاتنانى كاروانى دیموكراسییه‌تدا بكه‌ن و رووبه‌ڕووى ئه‌و هزر و بیر و ره‌فتارانه ببنه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن جارێكی دی وڵات بۆ نێو تاریكستانی دكتاتۆرییه‌تى نابووت و قێزه‌ون بگه‌ڕێندرێته‌وه.
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوى
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان
17/7/2012
No comments:
Post a Comment