Friday, July 13, 2012
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ئۆسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئۆسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌رێزیانی كرد به بۆنه‌ی كۆچی دوایی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌یان و هیوای خواست كه ئه‌مه دوایین ناخۆشی بنه‌ماله‌كه‌یان بێت و داوای كرد كه خوای گه‌وره‌ی لێخۆشبێت و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا ئۆسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوپاسی هه‌ست و هاوخه‌میی سه‌رۆك بارزانی كرد.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment