ئیرۆ ل هۆلا هه‌لكه‌فتێن ئۆلى ل پیرمامێ، ب ئاماده‌بوونا سیداد بارزانى ئه‌ندامێ جڤاتا سه‌رۆكاتیا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ و دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان به‌رپرسیارێ لقا شازده یا پارتى و به‌رپرسیارێن سیاسی و هوكومى و جه‌ماوه‌ره‌كێ مه‌زن یێ ناحیا پیرمام و ده‌ردۆرێن وێ، جڤینه‌كه فره‌ه یا جه‌ماوه‌رى هاته سازكرن .
دواى وه‌ستانى خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانى پاكى شه‌هیدانى رێگاى رزگارى خوازى كوردستان، دكتۆر ئاراس حه‌سۆ تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ، به‌تایبه‌تى ئه‌ركه‌كانى حزب كه ده‌بێت ئه‌ركه‌كانى له چوارچێوه‌ى خزمه‌تكردن به جه‌ماوه‌ر بێت و، رۆڵی چاودێریكردن له هه‌رچى زیاتر خزمه‌تكردنى خه‌ڵكدا بگێڕێت و گرنگیه‌كى بێ پایان به لاوان بدرێت ، هه‌روه‌ها وه‌كو دیاریه‌كى سه‌رۆك بارزانی بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، له ئاینده‌دا 200 پارچه زه‌وى به‌سه‌ر كرێچی و هه‌ژاراندا دابه‌ش ده‌كرێن.
دواتر ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه باسیان له گرفته‌كانیان كرد و چه‌ندین داواكارى و پێشنیازیان خسته‌ڕوو ، له لایه‌ن خۆشیه‌وه سیداد بارزانى به‌ڵێنى پێدان كه به‌پێی پێویست گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
No comments:
Post a Comment