بەڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی BBC، جه‌ختیکرده‌وه، حکومه‌تی عێراق ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانی سیاسیی ئێستای عێراق بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به‌رده‌وام بن، کورد هه‌ر ئه‌گه‌رێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. | ![]() |
بەڕێز مسعود بارزانی سه‌بارت به کێشه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق روونیکرده‌وه: ئه‌م کێشه‌یه دوو رێگای هه‌یه، رێگای یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات و بڕیاری له‌سه‌ر بدات و رێگه‌ی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق له رێگه‌ی کۆنگره‌یه‌کی نیشتمانی و به گفتوگۆ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی هاشمی له هه‌رێمی کوردستان، سەرۆك بارزانی جه‌ختیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر ده‌زگای قه‌زا بڕیار بدات و سه‌رکرده سیاسییه‌کان پێی رازی بن، به هه‌موو توانا‌مان هاوکارییان ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه بێ‌باوه‌ڕی له‌ناو کوتله سیاسییه‌کان هه‌یه و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌زگای دادوه‌ریش کردووه که لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بێ‌باوه‌ڕیان به‌م ده‌زگایه‌ش هه‌بێت.
سه‌رۆکی كوردستان سه‌باره‌ت به بڵاو کردنه‌وه‌ی دان‌پێدانانی چه‌ند پاسه‌وانه‌که‌ی تارق هاشمی له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن گوتی: بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دان‌پێدانانه کارێکی هه‌ڵه بوو و من ناتوانم راست یان ناڕاستیی ئه‌و دان‌پێدانانه پشت‌ڕاست بکه‌مه‌وه، حکومه‌ت عێراق که ئه‌م دان‌پێدانانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی بوو، ده‌بوا پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی سیاسیی وڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندبا و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م دان‌پێدانانه کێشه‌کانی سیاسیی عێراقی ئاڵۆزتر کرد و هه‌رچه‌نده سه‌رۆک کۆماریش داوای له سه‌رۆک وه‌زیران کرد که ئه‌مه بڵاو نه‌کرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م کاره ئه‌نجام درا.
سه‌باره‌ت به بوونی تارق هاشمی له هه‌رێمی کوردستان، رێزدار مسعود بارزانی دووپاتیکرده‌وه: له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری داوا نه‌کراوه که هاشمی راده‌ست بکرێته‌وه، ته‌نیا له نامه‌یه‌کدا راگه‌یه‌ندراوه که نابێت سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌زگای دادوه‌ری داوای هاشمی بکاته‌وه، سەرۆك بارزانی روونیکرده‌وه: ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که ده‌زگای قه‌زای هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ده‌زگای قه‌زای به‌غداوه نییه. ئه‌مه کێشه‌یه‌کی سیاسییه و هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماره و سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تیی به‌شێک له خه‌ڵک ده‌کات و ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێکی سیاسیی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک بیانه‌وێت که سیسته‌می سیاسیی عێراق تێکبده‌ن، ئه‌وکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی جۆ بایدن جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی كوردستان گوتی: جۆ بایدن داوای نه‌کرد که هاشمی راده‌ست بکرێته‌وه، به‌ڵکو داوای کرد ئه‌م کێشه‌یه له رێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆکی کوردستان سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌یدا: رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی سیاسی بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه‌ی نه‌بوو و به دادپه‌روه‌رانه پۆسته‌کان دابه‌ش نه‌کرێن، ئه‌وه مه‌نتقی نییه دوای ساڵێک هێشتا پۆسته ئه‌منییه‌کان به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه، سوپا کێشه‌ی جدیی هه‌یه و هه‌موو سیسته‌می سوپا و ده‌زگای ئه‌منی پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌بوا ئه‌مه له ژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئێستای عێراق، سەرۆك بارزانی گوتی: دوو رێگامان له‌پێشه، یان ده‌بێت کێشه‌کان به گفتوگۆ و رێککه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
بەرێز مسعود بارزانی سه‌باره‌ت به گرێگه‌سته نه‌وتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل جه‌ختی کرده‌وه: گرێبه‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێکسۆ‌ن مۆبیل یاساییه و له‌سه‌ر بنه‌مای رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و یاسا ئه‌نجام دراوه و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی به‌غدا سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێکسۆ‌ن مۆبیل هه‌ڵه بوو و ئێمه‌ش ئه‌وه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان کوردستانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌م گرێبه‌سته قه‌بووڵ ناکه‌ین و هه‌روه‌ها له جێ‌به‌جێ کردنی ماده‌ی140یش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی که‌رکرکوک ده‌ست هه‌ڵناگرین، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و رای خه‌ڵکی کوردستان هه‌رچی بێت، جێ‌به‌جێی ده‌که‌ین.
سەرۆك بارزانی روونیشیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر رای خه‌ڵک ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بێت که داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن، من ناتوانم دژایه‌تیی رای خه‌ڵک بکه‌م.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی كوردستان روونیکرده‌وه: په‌رله‌مانی کوردستان له کاتێک ئێمه‌ی پابه‌ند کردووه له چوارچێوه‌ی عێراق بمێنینه‌وه که حکومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستوور و فیدڕاڵیه‌تی و دیموکراتی و فره‌لایه‌نی بێت.
سەرۆك بارزانی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه: کورد له حکومه‌تێک که چ شیعه و چ سوننه تێیدا په‌راوێز خرابێت، به‌شداری ناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیتیلافه‌که‌ی مالکی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کات، ئه‌و کات هه‌ر ئه‌گه‌رێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
سه‌باره‌ت به داهاتووی هه‌رێم، بەڕێز مسعود بارزانی گوتی: ده‌مەوێ هه‌رێمی کوردستان رۆژ به رۆژ پێشکه‌وێت، به‌ڵام هیوای سه‌ره‌کیی من دیتنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆیه.
No comments:
Post a Comment