سەرۆكی كوردستان لەگەڵ ئەوەی لەرێی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە بەشداری لە پرسەی ماتەمینی 35 شەهیدەكەی شرناخ كرد، بڕی 40 هەزار دۆلاریش كۆمەكی دارایی گەیاندۆتە كەسوكاری قوربانییەكان. | 
|
دوای ئەوەی شەوی 28ی كانوونی یەكەمی ڕابردوو 35 كوردی باكووری كوردستان لە بۆردومانێكی فڕۆكەكانی توركیادا لە پارێزگای شرناخ شەهید بوون، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لەرێی نوێنەری تایبەتیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی گەیاندە كەسوكاری قوربانییەكان.
سەربەست لەزگین بەرپرسی لقی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسە ماتەمینی 35 شەهیدەكەی باكووری كوردستان كرد، لەلێدوانێكیدا روونیكردەوە كە بەشداربوونیان لەو پرسەیەدا بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی كەسوكاری قوربانییەكانی دڵخۆش كردو پێشوازی گەرمیان لێكراوە.
لەراگەیاندنی توركیادا بڵاوكراوەتەوە كە سەرۆك بارزانی بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریكی كۆمەكی دارایی كەسوكاری قوربانییەكانی كردووە. سەربەست لەزگین وێڕای جەختكردنەوەی لەوەی كە كۆمەكی داراییان گەیاندۆتە خێزانی قوربانییەكان، بەڵام ئامادەنەبوو بڕی پارەكە ئاشكرابكات و تەنیا ئەوەندەی راگەیاند كە ئەو هاوكارییەی گەیاندوویانە، لە ئاستێكی باشدا بووەو گوتی: پێمانخۆش نییە بڕەكەی لە راگەیاندندا باس بكرێت.
No comments:
Post a Comment