Friday, January 13, 2012

مەیسون دەملۆجی: بەبێ سەرۆك بارزانی، لیستی عێراقییە بەشداری كۆنگرەی نیشتمانی ناكات

لیستی عێراقییه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی نه‌كات كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدا ببه‌سترێت ئه‌وه‌ عێراقییه‌ش به‌شداری له‌ كۆنگره‌كه‌ ناكات.



  مه‌یسون ده‌ملوجی گوته‌بێژی لیستی عێراقییه‌ له‌ لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، هه‌ڵویستی عێراقییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراق كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدا ببه‌سترێت زۆر روون ئاشكرایه‌ و گوتیشی: سه‌ركرده‌كانی عێراقییه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری كۆنگره‌ی نیشتیمانی نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به‌شداری تێیدا نه‌كات.

No comments:

Post a Comment