ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز هاری ڤان بۆمل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و به‌رپرسی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی. | ![]() |
له دیدارێكدا، به‌رێز هاری ڤان بۆمل له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دواو كه كاركردنی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆساید دابنێن و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسوڵگه‌ریی هه‌میشه‌یی و هاندانی كۆمپانیاكانی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمدا بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی به‌رێز هاری ڤان بۆملی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یدات له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا و پشتگیری خۆیشی بۆ دووپاتكرده‌وه له سه‌رخستنی كار و چالاكیه‌كانی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و ته‌نگژه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه بیر‌و بۆچوون ئاڵوگۆڕكران و سه‌رۆك بارزانی _ش دووپاتیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م ته‌نگژه‌یه به پابه‌ند بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment