Tuesday, January 17, 2012

ئەشواق جاف سبەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ نوێنەر و بەرپرسانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حكوومەتی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی چوار شەممە لە هەولێری پایتەخت سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرس و وەزیرەكانی كورد لە حكوومەتی عێراقی كۆببێتەوە.



   ئەشواق جاف ئەندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان رایگەیاند، بڕیارە سبەی چوار شەممە سەرجەم لیست و بەرپرس و وەزیرەكانی كورد لە حكوومەتی عێراقی لە هەولێری پایتەخت لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان كۆببێتەوە.
   جاف ئامانجی كۆبوونەوەكەشی  ئاشكرا كرد و گوتی: لەم كۆبوونەوەیەدا را و پێشنیار و بۆچوونەكان لەبارەی قەیرانی ئێستای عێراق و رۆڵی كورد و هەنگاوەكانی كورد لەم چوارچێوەیەدا تاوتوێ دەكرێت.
   بەگوتەی ئەشواق جاف، لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك مسعود بارزانی وێڕای گوێگرتن لە بۆچوونی لیست و بەرپرسانی كورد لە حكوومەتی عێراقی، چەند خاڵێكی گرنگ بۆ هەموومان باس دەكات، كە پەیوەستە بە مامەڵەی كورد لەگەڵ ئەم كێشانەی عێراق.










No comments:

Post a Comment