ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 29/1/2012 به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی پێشوازیی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا به سه‌رۆكایه‌تیی خانم (فرانسیس گایا) به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا. | ![]() |
له دیدارێكدا كه كریس پاوه‌رز كونسوڵی گشتیی بەریتانیا له هه‌رێم ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شاندی میوان، هیوای خواست دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن له پێناو لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به كێشه و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه جێگه‌ی گرنگی و بایه‌خی هه‌ردوولان.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی وڵاتی سووریا ئاڵۆگۆڕ كرد و ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كانی سووریا به حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه خۆیان دوور بخه‌ن له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی دژی یه‌كتری و هه‌وڵی جددیی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی بۆ چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می وڵات‌دا و به به‌شداریكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵاتی سووریا له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دیاریكردنی چاره‌نووس و دوارۆژی ئه‌و وڵاته.
لای خۆیه‌وه شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆكردنه‌وه و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی به‌رفراوان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردی سووریا به كارێكی ئه‌رێنی و گرنگ و پێویست له قه‌ڵه‌مدا به تایبه‌تی كه جه‌نابیان ته‌ئكید له پشتیوانیكردنی داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی كورد له سووریا ده‌كاته‌وه به مه‌رجێك یه‌كگرتوویی بنوێنن و خۆیان له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی دوور بگرن و به رێگه‌ی ئاشتییانه داوای مافه ڕه‌واكانی خۆیان بكه‌ن.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا هه‌ڵوێستی وڵاتانی هه‌رێم و جیهان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی وڵاتی سووریا باسی لێوه كرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكراتر بنوێنن و هه‌وڵێكی جددی بدرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه وڵاتی سوریای گرتۆته‌وه به تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا كه ئاستی توندتیژییه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی ترسناكیان به‌خۆوه بینیوه.
شایه‌نی باسه شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و به گرنگ و پێویستیان زانی بۆ هه‌ردوولا.
كریس پاوه‌رز كونسوڵی گشتیی بەریتانیا وێڕای شادبوونی به‌م دیداره، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی كرد كه توانیویه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی و لێهاتوویی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ به‌ڕێزیان خواست.
No comments:
Post a Comment