ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك بۆ خێزانێكی گوندی بێستانی سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌رمك دابینكرد كه به كاره‌ساتی سروشتی خانووه‌كه‌یان رووخابوو. هه‌روه‌ها هاوكاری گه‌یانده ئه‌و دوو منداڵه‌ی له دهۆك به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتبوو. | ![]() |
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژی 17/1/2012 تیمێكی ده‌زگا خێرخوازیی بارزانی كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك و دۆشه‌ك و به‌تانی و مۆكێت و ئازوقه‌ی گه‌یانده ئه‌و خێزانه‌ی كه به‌هۆی به‌فر و بارانه‌وه خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ردا رووخابوو ببوه هۆی مردنی كچه 14 ساڵانه‌كه‌ی و برینداربوونی منداڵه‌كانی دیكه‌ی. هه‌ر له هه‌مان رۆژدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری ماددی گه‌یانده ئه‌و خێزانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه توانای دابینكرنی پێداویستی خوێندنی منداڵه‌كانی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ببوه هۆكارێك بۆ وازهێنانی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له خوێندن، له‌وباره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌و هه‌واڵانه‌مان بیست ده‌سبه‌جێ په‌یوه‌ندیمان به‌و خێزانانه‌وه كرد و به ئه‌ركی خۆمانمان زانی هاوكارییان بكه‌ین. له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ر یه‌ك له خانه‌واده‌ی هاوكاریكراو سوپاسی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) یان كرد كه زۆر به زوویی به ده‌نگیانه‌وه چوون.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانی، رۆژی 17/1/2012 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ره‌سته و پێداویستی ته‌ندروستی گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه پێكهاتبوو له قه‌ره‌وێله و دۆشه‌ك و ئامێری دیكه‌ی ته‌ندروستی.
No comments:
Post a Comment