Tuesday, January 17, 2012

نێچیرڤان بارزانی به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربری بۆ وه‌رگرتنی پوستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌مدا




له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:




     ئه‌مرۆ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربری بۆ وه‌رگرتنی پوستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌مدا.

   هه‌ر له‌پێناو ئاڵوگوری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 2012\1\19 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌به‌سترێن.

جەعفەر ئێمینكی
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
                                                                                            17/1/2012

No comments:

Post a Comment