به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كردوه بۆ هه‌واڵ پرسینی له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی پزیشكیی كه به‌م دواییه له كۆماری ئه‌ڵمانیا بۆی كرا ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه: | ![]() |
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست
جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
به هه‌ستێكی قوڵیی پێ‌زانین و خۆشحاڵیی زۆره‌وه په‌یامه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بون له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا بۆمان كرابوو، له كاتێكدا سوپاسی بێ پایانی خۆمتان پێ راده‌گه‌یه‌نم، په‌یمان نوێ ده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه پێكه‌وه گرتبومانه به‌ر له ساڵانی خه‌باتی هاوبه‌ش و ساڵانی بنیاتنان له پێناوی ئازادیی و خۆشیی و خۆشگوزه‌رانیی گه‌له‌كه‌مان.
له په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌م هه‌میشه له‌ش ساغ و سه‌ركه‌وتو به‌خته‌وه‌ر بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕیرێزدا برای دڵسۆزتان
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق
No comments:
Post a Comment