د چارچۆڤا هه‌ولێن رۆژنامه‌یا هاوڵاتی ده ژبۆ شاش نیشاندان و خه‌راكرنا روویێ ده‌زگه‌هێن هوكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ؛ د به‌رپه‌را یه‌كێ یا رۆژنامه‌یا هاولاتی ده یا ژماره هشتسه‌د و هه‌شت یا رۆژا دۆزدێ شواتا سالا دووهه‌زار و دۆزدێ نووچه‌یه‌كه شاش و دوور ژ راستیێ هاتیه به‌ڵاڤكرن و ئاژانسا پاراستنا ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ ژی ڤێ نووچه‌یێ ب دره‌وه‌كه مه‌زن و چێكری یا رۆژنامه‌یا هاوڵاتی قه‌بول دكه و ڤی كاری ژی ب دوور ژ ره‌وشت و بنگه‌هێن پیشه‌یا رۆژنامه‌ڤانیێ و به‌رپرسیاری و ئازادیێ دناسینه. | ![]() |
مو‌سا یونس عه‌بدوللا ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه كوژراوه و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی ناوبراو ناوه‌كه‌شی نه‌زانیوه، هاوڵاتیه‌كی سیڤیلی ئه‌م هه‌رێمه بووه.
هه‌رچه‌ند په‌كه‌كه ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ده‌ستیان له كوشتنیدا هه‌بووه، به‌ڵام شێوازی كوژرانی گوماناوییه و وه‌زاره‌تی ناوخۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م كه‌یسه داوه.
رۆژنامه‌كه وا باس ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كه‌سه‌كه قسه‌یان كردووه له كاتێكدا كه ناوی كه‌سه‌كه‌شیان به هه‌ڵه تۆمار كردووه كوژراوه‌كه‌یان به یوسف حه‌سه‌ن ناو بردووه.
ئایا ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان له كه‌سوكاری كوژراوه‌كه وه‌رگرتووه ناوی دروستی كه‌سه‌كه‌شیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت؟ له هه‌مانكاتیشدا وایان نووسیوه كه ئه‌م كه‌سه كادری ئاژانسی پاراستن بووه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیاریه‌شیان گوایه كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سه بووه كه ناوی نازانن.
هاوڵاتی مو‌سا یونس كادری ئاژانس نه‌بووه و ئه‌م چه‌واشه‌كاریه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش ته‌نیا بۆ ناوزڕاندن بوووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوور له هه‌ر خوو و ره‌وشتێكی مرۆڤانه، به به‌ته‌مومژاویكردنی كه‌یسه‌كه‌یان غه‌در له قوربانیانی كاره‌ساتی روبوسكێ ده‌كه‌ن.
ده‌بێت بپرسین كه ئه‌مانه ده‌خوازن به‌م هه‌وڵانه خزمه‌تی كێ بكه‌ن؟
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه هاوڵاتیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بووه ده‌بوایه رۆژنامه‌ی ناوبراو به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌ی بكه‌ن كه كه‌سێكی سیڤیل و بێ ده‌سه‌ڵات بووه و به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌وا كوژراوه.
ئاژانسی پاراستن ده‌ستگایه‌كی یاسایی هه‌رێمی كوردستانه و هی حزبێكی دیاریكراو نییه.
به‌ڵام دیاره هاوڵاتی رێز بۆ یاساكانی هه‌رێم دانانێت و دان به شه‌رعیه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانه دانانێت كه ئه‌م یاسایه‌ی تیادا په‌سندكراوه، هه‌ر بۆیه‌شه سه‌یر نییه كه هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارانه‌ش دوور له هه‌ر یاسا و رێسایه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وێرای ناوزڕاندی ئاژانس، هاوڵاتی هه‌وڵ ده‌دات پاساو بۆ بكوژانی قوربانیانی روبوسكێ بهێنته‌وه، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌ر كورد تاوانبار ده‌كه‌نه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاساو بۆ تاوانی كوشتنی هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێننه‌وه، ئه‌م هه‌رایه‌شیان هه‌مووی بۆ ناوزڕاندنی پاراستن بووه، له كاتێكدا كه نه رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی و نه په‌كه‌كه‌ش به هیچ جۆرێ ناوی پاراستنیان له په‌یوه‌ست به‌م ڕووداوه نه‌هیناوه، كه‌واته ده‌پرسین ئایا كێ سوودمه‌نده له‌م بوختان و درۆهه‌لبه‌ستنانه؟
داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلكاری و چه‌واشه‌كارییانه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی هه‌بێت تاكو چیتر بنه‌ما و رێساكانی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌مجۆره پێشێل نه‌كه‌ن.
ئاژانسی پاراستن له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان و به پێی یاساكانی هه‌رێم كار ده‌كات و له هه‌ر دۆخێك‌دا له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم وسه‌روماڵی هاوڵاتیانی به‌رده‌وام ده‌بێت و باشترین پاڵپشتیشمان متمانه‌ی هاوڵاتیان بووه و ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ش نیشانه‌ی كارابوونی ئه‌م ئاژانسه‌یه و په‌نا به خوا و به پاڵپشتی هاوڵاتیانیش له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌مان سڵ ناكه‌ینه‌وه.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2012/2/14

No comments:
Post a Comment