ئەمڕۆ لە فێرگەی ئاسایشی گشتی لە هەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەڕێز كەریم شنگاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز عسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و خانەوادەی قوتابیانی دەرچوو، خولی شەشەمی ئەفسەرانی ئاژانسی پاراستنی ئاساشی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. | ![]() |
عسمەت ئەرگوشی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە وتەی بەخێرهێنان، وێڕای سوپاسی مامۆستایان و راهێنەرانی خولەكە، بەخێرهێنانی خانەوادەی قوتابیانی دەرچووی كرد و رۆڵی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی بەرزنرخاند، لە چاودێریكردن و پیشتیوانی و هاوكاریكردنی بەردەوامی بۆ سەرخستنی خولی ئەفسەرانی ئاژانسی پاراستن و تەئكیدی لەوەشكردەوە، ئەم خولە 213 قوتابی بەشداری تێدا كردووە و شەش مانگ مەشقی سەربازی و وانەكانی تایبەت بە بواری یاسایی و زانستی سەربازی و وانەی لێكۆڵینەوە و یاسایی و هۆشیاری و مافی مرۆڤ و هەڵسوكەوت لەگەڵ هاووڵاتیان بەم ئەفسەرانە بەخشراوە، بەتایبەتی وانەكان لەلایەن مامۆستایانی زانكۆ و خاچی سوری نێودەوڵەتی و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەرۆژنامەنووسان.
دواتر رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد، لەوتارەكەیدا رێزدار مەسروور بارزانی وێڕای پیرۆزباییكردن لە قوتابیانی دەرچوو، تەئكیدی لەسەرئەوەشكردەوە، دەزگاكانی ئاسایش پێشتر لەرێگای پەرلەمانی كوردستانەوە یاسایی بووە و ئێستاش ئەو یاساییە هەمواركراوەتەوە و دیسان یاساییەكی نوێتر دەرچووە بە دروستكردنی ئەنجوومەنێك بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، كە وەك چەترێك سەرپەرشتی ئەرك و كارەكانی دەزگانی دیكەی ئەمنی و هەواڵگری دەكات، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان خۆی وەكو چەترێك وایە هەماهەنگی و شێوەی كاركردن لەنێوان ئەم دەزگایانەی دەكەوێتە ئەستۆی و هەڵقەیەكی پەیوەندی دەبێت لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەو دەزگایانەی دیكە، ئەركێكی دیكەیشی بریتی دەبیت لە داڕشتنی ستراتیژی سیاسەتی ئەمنی هەرێمی كوردستان.
رێزدار مەسروور بارزانی لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ناوچەكە روودەدات، جەختی لەسەرئەوەكردەوە، ئەو گۆڕانكاریانەی ناوچەكە راستەوخۆی یا ناڕاستەوخۆی كاریگەری لەسەر هەرێمی ئێمە و ئایندەی ئێمە هەیە، ئەو گۆڕانكاریانەی لەساڵی رابردوو روویداوە و ئێستاش بەردەوامە، ئێمە دەبینین هەلی زۆر گەورەی بۆ گەلەكەمان تێدا بێت، لەوانەشە هەندێك هەڕەشە و مەرترسی لەگەڵدا بێت، بڕیارەكانی ئێمە و چۆنێتی رووبەڕووبوونەوە و مامەڵەكردنمان لەگەڵ ئەم رووداوانە چارەنووسی ئایندەی ئێمە دیاری دەكات، ئەگەر ئێمە بە وریا و هۆشیاری و شارەزایی لەگەڵ ئەم گۆڕانكاری كە لە ناوچەكە روودەدەن مامەڵە بكەین، دڵنیام ئایندەیەكی پرشنگدار چاوەڕوانمان دەكات.
دواتر كەریم شنگاری وەزیری ناوخۆ وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی خوێندەوە و وێڕای پیرۆزباییكردن لە قوتابیانی دەرچوویی خولەكە تەئكیدی لەسەر ئەوەكردەوە، هەڕەشەی تیرۆریزم لەجیهاندا رۆژانە لە زیادبوونە، بەسوپاس و دەستخۆشییەوە بۆ دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان ئەم مەترسیانە نەبوونەتە هۆكاری نائارامی و ناسەقامگیری لە كوردستان، ئەمەش بەشێكی زۆری بۆ وریایی دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان بەتایبەتی ئااژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، كەریم شنگاری تەئكیدی لەسەرئەوەشكردەوە، دوژمنەكانمان پێش دۆستەكانمان شاهیدی ئەوە دەدەن، گەشەكردن و ئاوەدانی و پێشكەوتنی بوارە جیاجیاكانی كوردستان پەیوەندیی بە چاوكراوەیی دەزگا ئەمنیەكانەوە هەیە، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە، كە ئەفسەرانی دەرچووی ئەم خولە دەبنە بەشێكی دیكە لەو گیانبەخشیەی دەزگا ئەمنیەكان دەیبەخشن لە پێناو ئارامی و سەقامگیری و ئاسودەیی خەڵكی كوردستان.
دواتر لە مەراسیمێكدا رێزدار مەسروور بارزانی خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێهەمی ئەفسەرانی دەرچووی خولەكەی كرد.
دەقی وتارەكەی بەڕێز مەسروور بارزانی بڵاو دەكەینەوە
No comments:
Post a Comment