به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێز كاك ئه‌مین ئه‌نوه‌ر حاجى ئه‌مین میسرى كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكیان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه: | ![]() |
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
براى به‌رێز كاك ئه‌مین ئه‌نوه‌ر حاجى ئه‌مین میسرى
سڵاوى خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى ( عه‌مید ئه‌نوه‌ر حاجى ئه‌مین میسرى ) ى باوكتانم پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌مى خۆم به جه‌نابتان و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نم.
له خواى گه‌وره داواكارم باوكى كۆچكردووتان به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت.
انالله واناالیه را‌جعون
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/2/2012
No comments:
Post a Comment