Wednesday, February 15, 2012

نووسینگەی مەسروور بارزانی هەواڵێکی دیکەی رۆژنامەی هاووڵاتی بە درۆ دەخاتەوە سه‌باره‌ت فەرمانی مەسرور بارزانی هێز رەوانەی پارێزگای سلێمانی کراوە


      زەمینەسازی بۆ فیتنەنانەوە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەل ووڵات ناکات


نووسینگەی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەواڵێكی بێ بنەمای هاوڵاتیەوە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی



  بە داخەوە کە دیسان رۆژنامەی هاووڵاتی دوور لە پرەنسیپەکانی رۆژنامەوانی، هەواڵێکی دیکەی بێبنەما و چەوت بڵاو دەکەنەوە و لەلاپەرە یەکەمی ژمارە 809ی رۆژی 2012/2/15ی رۆژنامەکەدا و لە ناوەرۆکی هەواڵێکیاندا ئاماژە بەوە ده‌کەن کە گوایە بە فەرمانی مەسرور بارزانی هێز رەوانەی پارێزگای سلێمانی کراوە. ئەم هەواڵە لە ساختەکارییەکانی رۆژنامەکەیە و وەک هەمیشەش زانیارییە دروستکراوەکانیان دەدەنە پاڵ سەرچاوەیەکی نادیار.

   ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ناوبراو دوورە لە راستی، بۆیە ئەم چەواشەکارییە ریسوا دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە هیچ هێزێک جولەی پێنەکراوە و ئەرکی پاراستنی دامودەستگا فەرمیەکان و سەروماڵی هاووڵاتیانیش لە سلێمانی و گشت پارێزگاکاندا بەپێی تایبەتمەندی لە ئەستۆی دامودەستگا راسپێردراوەکانی حکومەتی هەرێمە.

   هیوادارین ئەم هەوڵە چەواشەکاریانە زەمینەسازی بۆفیتنەنانەوە نەبێت و گشت لایەک بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات ڕەچاو بکەن و ئاڵۆزی و نیگەرانی لە ناو جەماوەری خۆشەویستی کوردستاندا بڵاو نەکەنەوە.

نووسینگەی
مەسرور بارزانی
2012/2/15





 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



No comments:

Post a Comment