دوينئ پێنج شه‌ممه 16/2/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازیكرد له شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا كه پێكهاتبوو له به‌رێزان فابیان هامیلتۆن، رۆبه‌رت هالسفن، ستیڤن مێتكه‌لفی، ئه‌مبرین خالید، گاری كێنت. | 
|
له دیدارێكدا، شاندی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رزنرخاند له هه‌موو بواره‌كاندا و رایانگه‌یاند كه ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا ده‌گوازینه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به ره‌وشی هه‌رێم و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشیاندا سه‌رۆك بارزانی پرسی جینۆسایدی كورد و دوایین دۆخی ناوچه‌كه و باری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی بۆ شانده‌كه شیكرده‌وه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا به‌ره‌و پێشتر بچن و سه‌باره‌ت به پرسی به جینۆسایدیش رایگه‌یاند كه ئه‌م پرسه پێویستی به هه‌وڵێكی جیهانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دووچاری گه‌لی كوردستان بووینه به جینۆساید بناسرێن و مه‌به‌ستی گه‌لی كوردستانیش له‌مه دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه.
No comments:
Post a Comment