له به‌یاننامه‌یه‌كدا توركیا تیرۆركردنى مه‌شعه‌ل ته‌مۆ به‌رهه‌ڵستكارى ناودارى كوردى سووریاى سه‌ركۆنه كرد كه رۆژى هه‌ینى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به رژێمى سوورریاوه تیرۆركرا.
توركیا حكوومه‌تى سووریاى ئاگدار كرده‌وه كه ئه‌و كاره توند‌و تیژییانه‌ى به‌رانبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن به‌كاریان ده‌هێنێت ناتوانن رێڕه‌وى مێژوو بگۆڕن.
له‌و رووه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له سایته‌كه‌ى خۆى له تۆڕى ئینته‌رنێت غه‌م و په‌ژاره‌ى ئه‌و وڵاته‌ى سه‌باره‌ت به تیرۆركردنى سه‌رۆكى ره‌وتى ئایینده‌ى كورده‌كانى سووریاى ده‌ربڕیوه‌و ره‌خنه‌یشى له‌و هه‌وڵانه‌ى رژێمى سووریا گرتووه كه بۆ تیرۆركردنى ریاز سه‌یف و به‌رهه‌ڵستكارانی دیكه دابوونى.
No comments:
Post a Comment