Sunday, October 9, 2011

حەسەن دانایی فەر: نێچیرڤان بارزانی كەسێكی كاریگەری كوردستان و ناوچەكەیە



 
باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، پێوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران نەپچڕاوە و ئێستا 60% پێوەندی ئابووریی نێوانیان لە رێگەی هەرێمەوەیە، هەروەها سەرۆك وەزیرانی پێشووی هەرێمی بەكەسایەتییەكی كاریگەری كوردستان و ناوچەكە ناو برد.


        حەسەن دانایی فەر بە سایتی (كورد پرێس) كە سەر بەحكوومەتی ئێرانە راگەیاند، پێوەندییەكانی نێوان ئێران و حكوومەتی هەرێم تەنیا ئەوە نییە كە دەزگاكانی راگەیاندن باسی لێوە دەكرێ، بگرە پێوەندییەكی پتەوە كە هەردەم لە بەرەوپێشچوون و بەرفراەوانیدایە.
       دانایی فەر ئاماژەی بەسەردانەكەی دوایی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران كرد و گوتی: ئەو سەردانە لە پێناو پتەوتركردنی پێوەندییەكان و چارەسەركردنی كێشەیلی نەخوازراوی نێوانمان بوو، هەروەها لە ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا بارزانی بەكەسایەتییەكی كاریگەر و بەتوانا زانی.

No comments:

Post a Comment