سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد، هێزەكانی ئاسایشی گشتی لە هەولێر شانەیەكی نووستووی سەر بە ئەنسارولئیسلامیان گرت، كە بەنیازی خۆ رێكخستنەوە بوون بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی. |
ئەو سەرچاوەیە بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، 5 كەس لە شانەیەكی نووستووی سەر بە ئەنسارولئیسلام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە هاتنە گرتن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا ئەو كەسانە كاتی خۆی سەر بە گرووپی ئەنسارولئیسلام بوون، بەپێی زانیاریی ئێمە، لە هەوڵی خۆ رێكخستنەوەدا بوون بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی، بۆیە هاتنە گرتن.
هەروەها گوتی: سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەر گیراون و دادگە بڕیاری خۆی لەبارەیانەوە دەدا.
بە گوتەی سەرچاوەكەی ئاسایش، ئەو 5 كەسە لە ساڵی 2006 و 2007 ئەندامی رێكخراوی ناوبراو بوون، سەرجەمیان كورد و خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
No comments:
Post a Comment