سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێ: نوری مالیكی فه‌رمانی ده‌ركردووه كه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی له‌قه‌زای خانه‌قین دابگیرێت. |
سه‌ید تاڵب محه‌مه‌د له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی حكوومه‌تی عێراقی سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قینیان كردوو و ئاڵای كوردستانیان بینی كه له‌سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆیه راپۆرتێكیان له‌و باره‌یه‌وه به‌رز كرده‌وه بۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
سەید تاڵب گوتیشی: ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن نامه‌یه‌كیان له نوری مالیكیه‌وه به‌ده‌ست گه‌شتووه‌و فه‌رمان ده‌كات به‌داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌و شوێنانه دا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ش قه‌زای خانه‌قینی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌كه‌ن.
تاڵب محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خانه‌قین له رووی ئیداریه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌یه و به‌ناچه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌و ناوچانه سووكایه‌تی كردنه به‌وان.
No comments:
Post a Comment