Sunday, October 9, 2011

نێچیرڤان بارزانی بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی دایكی ئەردۆگان دەكات

ئه‌مڕۆ 8\10\2011 جێگری سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ، به‌شداری مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ دایكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیای‌ كرد.


    دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك ته‌نزیله‌ ئه‌ردۆغانی‌ دایكی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ مایه‌وه‌، رۆژی هەینی له‌ ته‌مه‌نی‌ 88 ساڵیدا كۆچی‌ دواییكرد.
     هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی‌، جێگری سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ دایكی‌ ئه‌ردۆغاندا به‌شداریكرد و لە نزیكەوە سەرەخۆشی لە ئەردۆگان كرد و هاوخەمی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستانی بە ئەردۆگان گەیاند.

No comments:

Post a Comment