دوابه‌دوای سه‌ردانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مڕۆ "که‌مال که‌رکوکی" گه‌یشته هه‌ولێر.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا ژماره‌یه‌ک سه‌ردان و دیداری فه‌رمیی له‌گه‌ڵ سیناتۆر و ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و په‌رله‌مانی ویلایه‌ته‌کانی میریلاند و ماساچوست و نیویۆرک ئه‌نجام دا و له دانیشتنێکی کۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران له چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنه‌کان به‌شدار بوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ویلایه‌ته‌کانی نیویۆرک و میریلاند و ماساچوسێت و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا "هێنری که‌سینجه‌ر" و رکابه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنی ئه‌مه‌ریکا سیناتۆر "جۆن مه‌ک کین" دیداری ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها له په‌یمانگه‌ی ئاشتیی جیهانی و چه‌ند زانکۆیه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی وه‌ک تافتس و فلاچه‌ر سکووڵ سیمیناری سازکرد و ژماره‌یه‌ک ناوه‌ندی بڕیار و ئه‌کادیمی و دامه‌زراوی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و که‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌کادیمیی دیاری ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌رکرده‌وه و سه‌ردانی نووسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی له واشنتۆن کرد.
هه‌روه‌ها له وڵاتی نه‌مساش سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له نه‌مسا و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا کرد.
baxer betawa
ReplyDelete