به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا حوسێن مارونسی بروسكه‌یه‌كی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خۆا لێخۆشبێت مامۆستا مه‌لا حوسێن مارونسی
سڵاوی خواتان لێ بیێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی خوالێخۆشبێت مامۆستا مه‌لا حوسێن مارونسیم پێگه‌یشت كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كردووه، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌رخۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گشت مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی له كوردستان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم، له خوای گه‌وره‌ش داواكارم ڕه‌حمه‌تیی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێ و ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێ.
انا لله و انا الیی را‌جعون
مسعود بارزانی
21ی ئاداری 2012
No comments:
Post a Comment