يكشه مه بروارى 12/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له
سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكى لیستى ئه‌لعیراقیه به سه‌رۆكایه‌تى
به‌رێز رافع عیساوى وه‌زیرى دارایى عیراقى فیدراڵ و ئه‌ندامێتى هه‌ر یه‌ك
له به‌رێزان سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلى سه‌رۆكى كوتله‌ى عیراقیه و د.جابر
ئه‌لجابریى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق.
له دیدارێكدا ،
گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى ئاستى پێشهاته سیاسى و مه‌سه‌له ناكۆكه‌كانى نێوان
لایه‌نه سیاسییه‌كانى عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌نرێ بۆ
چاره‌سه‌ركردنى و دیدى ئه‌و لایه‌نانه سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه
دووچارى پرۆسه‌ى سیاسى عیراق بۆته‌وه، هه‌ر وه‌ك بیروڕا ئاڵوگوڕكرا له
باره‌ى ره‌وشى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ناكۆكیان له سه‌ره و له‌م رووه‌وه
شاندى لیستى عیراقیه ته‌ئكیدیان له یه‌كگرتوویى لیسته‌كه‌یان كرده‌وه
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له عیراقیانه‌ى كه جێى ناكۆكین .
به‌رێز
رافع عیساوى پشتیوانى لیسته‌كه‌ى بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆك بارزانى
دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانى نه‌ك ته‌نها سه‌ركرده‌ى
دۆزى كورده به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى عیراقیشه ، بۆیه لیستى عیراقیه
پشتیوانییه‌كى ره‌ها له هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌كات له پێناو ده‌ربازبوون
له‌و ته‌نگژه‌یه.
No comments:
Post a Comment