ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی ره‌وتی
موسته‌قبه‌لی لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریری.
له دیدارێكدا، شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریری
ئه‌مینداری گشتی ره‌وته‌كه وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و دیداره و
سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش به
هه‌رێمی كوردستان كرد له ره‌خساندنی كه‌شێكی برایانه و دۆستانه كه
به‌هۆیه‌وه توانرا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لوبنان و هه‌رێمی
كوردستان پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
لای خۆیه‌وه سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئه‌م
سه‌ردانه‌ی شاندی ره‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانی به هه‌نگاوێكی باشی زانی و
ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستان كرد و
ستایشی رۆڵی سه‌ركرده‌ی خوالێخۆشبوو ره‌فیق حه‌ریری كرد له پێدانی
ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی به كورده‌كانی لوبنان و رایگه‌یاند كه ئه‌م رۆڵه‌ی
كۆچكردوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له بیر ناكرێ.
بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا
ئاماژه‌ی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه
یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و ئه‌و پرۆسه ئاوه‌دانییه‌ی كه گشت
بواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرتۆته‌وه و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه
هه‌رێمی كوردستان ئێستا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌بواری
وه‌به‌رهێنان و سه‌دان كۆمپانیای گه‌وره له كێبه‌ركێدان بۆ به‌شداریكردن
له‌و پرۆسه‌یه و داوایكرد كه كۆمپانیا لوبنانییه‌كانیش به‌شداریی زیاتر
له‌و بواره‌دا بكه‌ن و له‌م رووه‌وه یه‌كێك له بزنسمانانی به‌شداربووی
دیداره‌كه و نیشته‌جێی كوردستان سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان كرد بۆ
ئه‌و كارئاسانی و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌ش به كۆمپانیا لوبنانییه‌كان
ده‌یكه‌ن
No comments:
Post a Comment