پارتی دیموكراتی كوردستان حیزبێكی كوردستانیی به‌ربڵاوی نێو جوگرافیایه‌كی فراوانه. حزبی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و شوناس و ئاراسته و دیدی جیاجیای كۆمه‌ڵگایه. حیزبی نه‌وه یه‌كله‌دوایه‌كه‌كانه به هه‌موو جیاوازییه‌كانی نێوانیانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هۆی هۆكارگه‌لێكی مێژوویی و سه‌ركرده‌یی و پێكهاته‌یی، له رووی یه‌كێتی نێوخۆیی و رێكخراوه‌یی و دیسپلنه‌وه به راده‌یه‌ك تۆكمه و توندوتۆڵه كه ئه‌م خه‌سڵه‌ته یه‌كێك له سیما جیاكه‌ره‌وه سه‌ره‌كییه‌كانییه‌تی له ژیانی سیاسی كوردستاندا. هه‌رئه‌مه‌یش یه‌ك له نهێنییه‌كانی مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌م حیزبه‌یه كه توانیویه‌تی قۆناغ و دۆخی یه‌كجار سه‌خت و دژوار ببڕێ و له رۆژگاری خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا له ریزی پێشه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی رێی رزگاری و ئه‌مڕۆش له ریزی پێشه‌وه‌ی بزاڤی بونیاتنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا و نیشتمان و دۆزه ڕه‌واكانی میلله‌تدا بمێنێته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه له رێی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی دیكه‌وه، خه‌سڵه‌تی تۆكمه‌یی نێوخۆیی پارتایه‌تی كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه و شێواندن. به ناو و نازناوگه‌لێكی وه‌ك ( گروپی بارزانیزم) و (گروپی بارزانی ) و (گروپی دڵسۆزانی پارتی) و ( گروپی گه‌نجانی پارتی) و تا ده‌گاته (گروپی دڵسۆزانی هه‌ڤاڵ فڵان) و ( گروپی لایه‌نگرانی هه‌ڤاڵ فیسار) و .... هتد، چه‌ندین گروپ و ده‌سته په‌یدابوون و دوور له رێنوێنی و ئاراسته و سیاسه‌تی ره‌سمی پارتیمان، هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك و به ئاراسته‌یه‌كدا ئیش ده‌كه‌ن و له بری پارتی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و شه‌ڕی سه‌ر تۆڕی فه‌یسبووك به‌رامبه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان و حزبه هاوپه‌یمانه‌كانمان و ته‌نانه‌ت هه‌ڤاڵانی پارتیشمان به‌رپاده‌كه‌ن و گوتاری جیاواز و ناكۆك به پرۆگرام و هێڵه گشتییه‌كانی سیاسه‌تی پارتی له نێوخوێنه‌راندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سه‌رئێشه و گرفت بۆ پارتی و هه‌ڤاڵانمان دروست ده‌كه‌ن.
پارتی هه‌میشه لای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك جیزبێكی یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو ناسراوه‌و هه‌رواش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكراوه، بۆیه دیارده‌ی گروپ گروپێنه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی تاكه‌كه‌سی به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك نامۆیه به پارتی و گوزارشت له هیچ جۆره پێشكه‌وتن و كرانه‌وه و فراوانبونێك ناكات له كاری رێكخراوه‌ییدا. ئه‌م گروپانه و ئه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و هه‌ڤاڵ له فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ینووسن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ناچنه خانه‌ی كاری جه‌ماوه‌ریشه‌وه چونكه ئه‌و بواره‌ش له پێڕه‌وی پارتیدا پێناسه و شێوازی كاركردنی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوزارشت له دیموكراسی نێوخۆییش ناكه‌ن، چونكه دیموكراسی نێوخۆیی رێوشوێنی رێكخراوه‌یی هه‌یه كه له ریزه‌كانی پارتیدا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێ.
بارزانی نه‌مر موڵكی هه‌موو خه‌ڵكینه كوردستان و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌یه‌تی، پێویستی به گروپ و ده‌سته‌وتاقم نییه بناسێنرێ یان داكۆكی له رێبازه‌كه‌ی بكرێ. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌م گروپ گروپێنه‌یه به ناوی ئه‌و سه‌ركرده و رابه‌ره مه‌زنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه، زیان به رێبازه‌كه‌ی و پێگه‌ی مێژوویی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌م دیارده‌یه و هه‌موو لێكه‌وته‌كانی جێی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی پارتیمانه. هیچ یه‌كێك له‌و گروپ و ده‌ستانه و هیچ یه‌كێك له‌و قسه و رایانه‌ی ده‌ری ده‌بڕن گوزارشت له پارتی دیموكراتی كوردستان ناكه‌ن و ناكۆك و دژن له‌گه‌ڵ مێژوو، ئاكاری سیاسی و پرینسیپه‌كانی رێكخراوه‌یی و شانازییه‌كانی پارتیمان و زیانییان پێده‌گه‌یه‌نن. بۆیه به‌م راگه‌یه‌نراوه داوا له هه‌موو ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ین خۆ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و هه‌موو چه‌شنه قسه‌كردن و دژایه‌تی و هێرشێك له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هاوپه‌یمانانمان و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌ڤاڵانی خۆیان راگرن. له دوای ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌وه هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌سه‌ر رووپه‌ڕی فه‌یسبووك و هه‌ر ئامڕازێكی دیكه جێی قبوڵ نابێت و رێكار و ئیجرائاتی دیسپلینی پارتایه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكه‌ران ده‌گرینه به‌ر.
ئیتر بۆ پێشه‌وه له‌پێناوی تۆكمه‌تركردنی پێگه‌كانی پارتیمان و بره‌ودان به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی فیكر و موماره‌سه‌ی پارتایه‌تی و دروستكردنی فه‌زا و پانتاییه راسته‌قینه‌كانی ئازادی و جیاوازی بیروڕا له‌ناو پارتیماندا به‌پێی رێكار و دیسپلینه‌كانی كاری رێكخراوه‌یی.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
12/5/2012
No comments:
Post a Comment