نزیكەی یازدە حزبی كوردی بریاریاندا له‌كه‌ركووك به‌یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه
كه، 11 حزبی كوردی ڕۆژی شه‌ممه رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌یه‌ك لیست به‌شداری
بكه‌ن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك
له‌حزبه‌كانی دیكه به‌شدارییان كردووه.
هه‌روه‌ك به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
بڕیاره ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك كۆببێته‌وه‌و، كوردیش
هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی به‌بێ هیچ
مه‌رجێكی پێشوه‌خت به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات.
No comments:
Post a Comment