Tuesday, May 15, 2012

ئەشواق جاف: لەكاتێكی گونجاودا مەسعود بارزانی‌ سه‌ردانی‌ نه‌جه‌ف ده‌كات



چاپکردن پ‌د‌ف



به‌گوته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیار بووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌بوونی‌ له‌ خولێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كان سه‌ردانی‌ نه‌جه‌ف بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی ئامۆزایه‌كیه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دواخستووه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌.
ئه‌شواق جاف له‌لێدوانێكدا به‌ڕادیۆی‌ سه‌وای‌ ڕاگه‌یاندووە، هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ شیعیه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی پته‌ویان هه‌یه‌و پابه‌ندیشه‌ پێیانه‌وه‌.
به‌ڵام له‌داهاتوودا به‌هۆی گۆرانكاریه‌كانی‌ ناو پرۆسه‌ی‌ سیاسی هاوپه‌یمانیه‌كانی‌ كورد گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌شواق جاف ئاشكراشیكردووە، بڕیاربوو مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌خولێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كان سه‌ردانی‌ شاری نه‌جه‌ف بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆچی دوایی ئامۆزایه‌كیه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دواخستووه‌ بۆ كاتێكی نزیكی دیكه‌

No comments:

Post a Comment