راوێژكارێكی مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان ره‌خنه له دوورخستنه‌وه‌ی عارف قوربانی له ئه‌ندامێتی
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌گرێت له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه هاوكات
هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌سه‌ر پێشوازیكردن له نوری
مالیكی.
فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ راوێژكاری راگه‌یاندنی
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وتارێكدا له رۆژنامه‌ی
هه‌ولێر ده‌ڵێت كه ده‌ستخۆشی له بۆچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عارف
قوربانی ده‌كات که به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه توانیویه‌تی بیانخاته ڕوو.
ده‌باغ نوسیویه‌تی بۆیه پڕ به دڵ
ده‌ستی ده‌گوشم و هه‌زار داخیش بۆ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی که له به‌رامبه‌ری
وه‌رگیرا، که پێم وایه ده‌بێ شانازیی پێوه بکات که له‌سه‌ر بابه‌تێکی
وادا ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر کرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌باغ
ره‌خنه له ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌گرێت كه پێشوازی له‌نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی خۆزگه‌م
ده‌خواست وه‌ک وه‌زیره کورده‌کانی به‌غدا، ئیداره‌ی که‌رکووکیش بایکۆتی
کۆبوونه‌وه‌که‌ی مالیکییان بکردایه، ئه‌و کات ئیتر مالیکی به فه‌شه‌لی و
ده‌ستبه‌تاڵییه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و په‌ندێكیش ده‌بوو بوێ و قه‌تیش
به ژیانی خۆی ئه‌مه‌ی دووباره نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵام چی بکه‌ین بۆ ئه‌و
ئیداره‌یه که به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازیی لێی کرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته
جوامێرانه‌یه‌ی وه‌زیرانی کوردی بێبایه‌خ کرد!.
No comments:
Post a Comment