Monday, May 14, 2012

بارزانی‌ بۆ ئاماده‌كاری‌ گفتوگۆی لایەنەكان، تاڵەبانی رادەسپێرێت


بارزانی‌ بۆ ئاماده‌كاری‌ گفتوگۆی لایەنەكان، تاڵەبانی رادەسپێرێت

چاپکردن پ‌د‌ف


سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقی‌ سه‌رپشك كردووه‌، بۆ ئه‌نجامدانی‌ دانوستان‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌ئامانجی‌ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك كه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندیی‌ هه‌موو لایه‌ك بێت.
ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌باح له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ‌و مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕێكه‌وتوون كه‌ تاڵه‌بانی‌ وه‌ك نوێنه‌ری‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ دانوستان‌ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراقدا ئه‌نجامبدات، له‌پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ عێراق ‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌وشی‌ سیاسی‌.

No comments:

Post a Comment