له میانه‌ی سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌مڕۆ شاندی باڵای ڕه‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانی به
سه‌رۆكایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریری ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی موسته‌قبه‌ل و
ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وته‌كه، له‌گه‌ڵ
مه‌سروور بارزانی كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه شاندی
ڕه‌وتی موسته‌قبه‌ل وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م دیداره و
سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی
دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد له ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و
سه‌قامگیر و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانراوه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
لوبنان و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئاسته سیاسی و ئابووری و
كه‌لتورییه‌كان پێشڤه‌چوونی زیاتر به خۆوه ببینێت.
لای خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی
خۆی به‌سه‌ردانی شاندی ڕه‌وتی موسته‌قبه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و
رایگه‌یاند كه ئه‌م جۆره دیدار‌و سه‌ردانانه، بۆ لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و
جه‌ختكردنه‌وه لهسه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی
كوردستان و لوبنانه.
دواتر هه‌ردوولا لەسه‌ر بارودۆخی گشتی
هه‌رێمی كوردستان و دۆخی عێراق و پرسه گرنگه‌كانی دیكه له ئاستی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی بۆ
هێنانه ئارای سه‌قامگیریی زیاتر و فراوانتركردنی پانتایه‌كانی ئازادی و
دیموكراسی گفتوگۆیان كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای
هه‌رێمی كوردستان و عێراق، مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند كێشه‌ی نێوان
هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئێستای به‌غدا، پێشێلكردنی ده‌ستوور و
ئاراسته‌ی به‌ره‌و تاكڕه‌وی چوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای حكومه‌تی
فیدڕاڵیه و پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و
ڕێككه‌وتنه‌كا
No comments:
Post a Comment