Sunday, July 8, 2012

له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا

ئیرۆ د رێوره‌سمه‌كه‌ تایبه‌تده‌ ب ئاماده‌بوونا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ و سه‌رۆكێ حوكوومه‌تێ و جیگرێ سه‌رۆكێ هه‌رێمێ و جیگرێن سه‌رۆكێ پارله‌مێنتێ و هوكوومه‌تا هه‌رێمێ و سه‌رۆكێ جڤاتا ئاساییشا هه‌رێما كوردستانێ و هه‌ژماره‌كه‌ وه‌زیرو به‌رپرسیارێن ئاساییش و هه‌والگریێ، ب فه‌رمی جڤاتا ئاساییشا هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ راگهاندن .

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌وته‌ێكدا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌دامه‌زراندنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و ستایشى خۆیشى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگه‌و دامه‌زراوه‌ئاسایش پارێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌هه‌مبه‌ر شه‌ونخونى و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ به‌رقه‌راركردنى ئارامى له‌هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها داواكاربوو كه‌ هه‌وڵى زیاتر بده‌ن له‌پێناو چه‌سپاندنى دڵنیایى له‌نێو دڵى هه‌رتاكێكى هه‌رێمى كوردستان.

دواتر له‌وتارێكدا مه‌سرور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ كار و چالاكیه‌كانى رابردووى دامه‌زراوه‌ ئه‌منى و ته‌ناهیه‌كانى كوردستان كرد و گوتى له‌پێناو به‌ره‌قه‌راركردنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌وڵ و كۆشش و باجى زۆرمانداوه‌ و له‌و كاروانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.

هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ناوچه‌ێكى ئارام و ته‌ناه له‌عێراقدا ده‌ربكه‌وێت.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌ گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ دكتۆر خه‌سرۆ گوڵ محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌ وتاریكدا، ئه‌مڕۆى وه‌ك رۆژێكى گرنگ و مێژوویى له‌قه‌ڵه‌مداو گوتى ده‌ستكه‌وتێكى مه‌زنه‌ كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووى كورددا ئه‌نجوومه‌نێكى له‌م چه‌شنه‌ دێته‌ دامه‌زراندن و ده‌بێته‌ چه‌ترێكى فراوان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى توانا و شیاندنه‌كانى بوارى ئه‌منى و هه‌واڵگرى له‌هه‌رێمى كوردستاندا.

No comments:

Post a Comment